بکوژی چوار موسڵمانەکەی ئەمریکا دەستگیرکرا

پۆلیسی ئەمریکا دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی چوار موسڵمانەکەی ئەو وڵاتەی لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ ڕاگەیاند.

دەسەڵاتی ویلایەتی نیومەکسیکۆ جەختدەکاتەوە، ئەگەری بەهێز هەیە پەیوەندیی هەبێت لەنێوان تاوانی کوشتنی سێ موسڵمانەکەی ئەمساڵ و کوشتنی موسڵمانێک لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵاتی ویلایەتەکە داوا لە خەڵک و هەموو لایەنەکان دەکات هاوکارییان بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسییە تەمومژاوییەدا.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس دوای ئەوە دێت، کە لە 5ی ئابی ئەمساڵدا تەرمی کەسێکیان لەنزیک نوسینگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە پەنابەران دۆزییەوە، هەروەها ڕۆژی شەممە پۆلیس ئاشکرایکرد، چوارەم تەرمیان دۆزیەوەتە کە لە نۆ مانگی ڕابردوودا تۆماریان کردووە و سەرجەمیان موسڵمانن و خەڵکی ئاسیان.

لێکۆڵەرانی ئەو دۆسیانە پێیانوایە پەیوەندیی تەواو هەیە لەنێوان کوشتنی سێ موسڵمانەکەی ئەمدواییە و موسڵمانەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، کە تاوانەکان موسڵمانانی باشووری ئاسیای کردووەتە ئامانج.

قوربانییەکان دوو پاکستانیی تێدایە کە یەکێکیان 27 ساڵ تەمەنییەتی، ئەوی دیکەیان تەمەنی 41 ساڵە.

پۆلیس لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئۆتۆمبێلێکی دەستنیسانکرد کە تاوانبار لەکاتی تاوانەکەدا بەکاریهێناوە. پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەوەن و ئەوان پێیانوایە کە شۆفێرەکەی تێوەگلاوە لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە، دوێنێ سێشەممە شۆفێرەکەیان وەک تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکردووە.

لەبارەی تاوانی کوشتنی ئەو چوار موسڵمانەوە ڕۆژی یەکشەممە جۆ بایدن ڕایگەیاند، سەرکۆنەی تاوانەکە دەکات و وتی، “توڕە و نیگەرانم لەو تاوانە مەترسیدارەی کە تێیدا چوار موسڵمان کوژراون”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە 110 دۆلاردا جێگیر بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share