ئەوروپا تا ساڵی 2035 بەیەکجاری کۆتایی بە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەهێنێت کە بە سوتەمەنی کاردەکەن

 

بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانە کۆتاییپێبهێنن کە بە سوتەمەنی کاردەکەن، بەپێی ڕێککەوتنەکە تا ساڵی 2035 بەتەواوی کۆتایی بەو پرسە دەهێنرێت.

27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ئەو بڕیارە ڕێککەوتوون، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ئۆتۆمبێلەکانەوە تا ئاستی سفر.

پڕۆژە بڕیارەکە لە مانگی تەمموزی 2021ـەوە لەلایەن کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپاوە دانراوە و سەرجەم وڵاتانی ئەندام پابەند دەکات بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ کە بە سوتەمەنی کاردەکەن، داوادەکات بگۆڕدرێت بەو ئۆتۆمبێلانەی بە کارەبا کاردەکەن.

ڕێککەتنەکە لەدوای ساڵی 2035ـەوە جێبەجێدەکرێت.

لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەکرێت تا ساڵی 2035 گۆڕانکاری لە بەڵێننامەکەدا بکرێت بۆئەوەی بگۆڕدرێت بە ئۆتۆمبێلی تەکنەلۆژیای نوێ، ئەوانەش وزەی دەستکرد و وزەی خاوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share