كۆشكی سپی تیكتۆكی قەدەغەكرد

کۆشکی سپی، فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەکان کرد لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپلیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانیان قەدەغەبکەن و بە مەترسیدار ناویدەبات.

سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەڵێت، نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی سەر بە حكومەتی فیدراڵی كردووە لە ماوەی 30 رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنی تیكتۆك جێبەجێبکەن، كە کۆنگرێس لە کۆتایی مانگی کانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا بە یاسا پەسەندیكرد و لە سەرەتای ئەمساڵدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا خستیەڕوو.

بەپێی یاساكە، دابەزاندنی ئەپلیكەیشنی تیكتۆك لەسەر ئامێر و مۆبایلەكانی سەر بە حکومەتی ئەمریكا قەدەغەكراوە.

شالاندا یۆنگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، نووسراوێکی ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی حكومه‌ت كردووه‌ بۆ ئەوەی لە گشت دەزگا و بەشە جیاوازەکانی حکومەتدا ئه‌پلیكه‌یشنی تیكتۆك لەسەر هەموو ئامێرەكانیان لاببه‌ن و ناشبێت بە ئینتەرنێتەوە پەیوەستبكرێت.

پێش ئەمریكا، كەنەدا و یەكێتیی ئەوروپا بوونی ئه‌پلیكه‌یشنی “تیكتۆك”ـیان لەسەر ئامێرەکانی دەزگا فەرمییەكانیان قەدەغەکرد و هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە ئه‌پلیكه‌یشنە چینییەكە، مەترسیی لەسەر تایبەتمەندێتی و ئاسایش هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیر لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێت بکەرەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک.. گەردەلولێکی کارەساتبار ڕوو لە زەوی دەکات

ناتوانین بیر لە دۆخی جیهان بکەینەوە لە نەبوونی ئینتەرنێتدا، بەهۆی ئەوەی گەورەترین کەرتەکانی وەک ئابوری، فێرکردن و بوارە…
Total
0
Share