بەڕێوەبەری كارەكانی ئینتەر باسی كڕینی دیبالا و لۆكاكۆی كرد

پیپی مارۆتا، بەڕێوەبەری كارەكانی ئینتەرمیلان دوپاتیكردەوە كڕینی لۆكاكۆ لە قۆناغی كۆتاییدایە و گفتوگۆكانیش بۆ دەستخستنی دیبالا بەردەوامە.

مارۆتا لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، لۆكاكۆ یاریزانێكی بەتوانای تۆپی پێیە و دڵخۆشن بە گەڕانەوەی بۆ ئینتەرمیلان.

وتیشی: ئیمزاكردنی گرێبەستەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و هەفتەی داهاتوو پشكنینی پزیشكی دەكرێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا مارۆتا نەیتوانی نكۆڵی لەوە بكات كە چاویان بە نوێنەری دیبالا كەوتوە، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هیچ شتێكی جدی ڕووینەداوە و ئێستا لە گفتوگۆكردندان.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانیی سێیەم دەكات

بابەتی دواتر

دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share