گاریس بەیل شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

تاوەکو ئێستا داهاتووی گاریس بەیلی وێڵزی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یان تۆتنهام یەکلایی نەبووەتەوە و یاریزانەکە شەش بژاردەی لەبەردەمدایە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەبارەی داهاتووی گاریس بەیلەوە نوسیویەتی، یاریزانەکە داهاتووی ناڕوونە، نەزانراوە ئایا دەگەڕێتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاخود لە تۆتنهام یان هەر یانەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لەبەردەم شەش ئەگەردایە، یەکەمیان بەردەوامبوونە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەگەر بێتو کارلۆ ئەنچلۆتی خواستی لەسەر گەڕانەوەی بێت، ڕەنگە لەم حاڵەتەدا داوای کەمکردنەوەی موچەکەی لێبکرێت.

ئەگەری دووەم یاریکردنە لە یانەی تۆتنهام، بەخواستن یان بە واژووکردنی بۆندی هەمیشەیی، ئەم ئەگەرە لەوانی دیکە بەهێزترە و یاریزانەکە حەزی پێدەکات.

ئەگەرەکانی دیکە بریتین لە یاریکردن بۆ یەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد، ئینتەر مەیامی ئەمریکی، یاخود گەڕانەوە بۆ یانەی کاردیف سیتی لە وێڵز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share