پاریس سێ یاریزان دەفرۆشیت و بۆندێکی گەورەی دیکە واژوودەکات

بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ واژووکردنی بۆندی گەورەی دیکە، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی پۆل پۆگبای فەرەنسییە.

لەگواستنەوەکانی هاوینەی 2021 پاریس سان جێرمان سەرکەوتوبوو لە واژووکردنی چوار بۆندی گەورە و گرانبەها لەگەڵ جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، سێرجیۆ ڕامۆس، ئەشرەف حەکیمی و جیانلویجی دۆناروما، بەڵام هێشتا بەڕێوەبەرانی یانەکە پێیانوایە پێکهاتەکەیان پێویستیان بە ناوی گەورەی زیاترە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خەونی نوێی پاریس گواستنەوەی پۆل پۆگبایە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەییان دەربڕیوە 60 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەکە تەرخانبکەن.

تەرخانکردنی ئەو بڕەش لە ڕێگەی فرۆشتنی سێ یاریزانەوە کۆدەکەنەوە، پێکهاتوون لە: ئەندێر هێرێرا، سێرجیۆ ڕیکۆ و ئالفۆنس ئاریۆلا، یەکەمیان بەهۆی ڤایناڵدومەوە پێگەکەی لەدەستدەدات و دووانەکەی دیکەش بەهۆی بوونی دۆناروما و کیلۆر ناڤاس هیچ چانسێکیان نامێنێت.

لەم ڕێگەیەوە ناسڕ خلێفی و هاوکارانی سەرکەوتوودەبن لە کۆکردنەوەی تێچووی پۆگبا، هەروەها کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەی یاریزانان و تەرخانکردنی پێگەیەک تاوەکو دووچاری کێشەی یاسایی یاریی خاوێن نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share