لایپزیک دەرگای نکونکوی لە یانە زەبەلاحەکان داخست

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانەی لایپزیکی ئەڵمانی گرێبەستی کریستۆفەر نکونکوی هێرشبەری فەرەنسی تاوەکو ساڵی 2026 نوێکردەوە.

یاریزانە 24 ساڵەکە وەرزی رابردوو ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نیشاندا، 35 گۆڵ و 19 ئەسیستی لە 50 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار کرد.

ئۆلیڤەر مینتزلاف بەڕێوەبەری لایپزیک هەوڵیداوە بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێنتی بەردەوامبوونی یاریزانەکە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا جەمسەرەکان بۆ دوو وەرز  (تاوەکو 2026) بە ڕێککەوتن گەیشتوون.

نکونکو لەو بارەیەوە دەڵێت “بەڕاستی سەرسام بووم بە هەوڵەکانی لایپزیک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، سوپاسی بەرپرسان دەکەم، بەتایبەت ئۆلیڤەر مینتزلاف کە هەمیشە پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵیدا هەبووە.”

لە گرێبەستە نوێیەكەدا مووچەی یاریزانەکە زیادکراوە، رۆژنامەكانی “كیكەر” و “بیڵد” ئاماژەیان بەوە کردووە کە نرخی شکاندنی بۆندەکەی بە 60 ملیۆن یورۆ خەمڵینراوە و هاوینی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پێشتر

ژنێك دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەركەوت هاوسەرەكەی ژنە

بابەتی دواتر

پەنابەرێكی كورد دوای چەند ڕۆژێك لە وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی لە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share