هاندەرانی بارسا عاشقی هاوڕێیەکی مێسی بوون

مۆندیالی قەتەر هۆکارێک بووە بۆ دەرکەوتن و بەناوبانگبوونی هەندێک لە یاریزانە لاوەکان، یەکێک لەوانە جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” چاوپێکەوتنێکی سەردەمی منداڵیی جولیان ئەلڤارێزی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا بە ئاشکرا سەرسامبوونی خۆی بە لیۆ مێسی هاونیشتمانی و یانەی بەرشلۆنە دەردەبڕێت، هیواش دەخوازێت ڕۆژێک لە ڕۆژان هاوشانی “پوڵگا” لە مۆندیالدا بەشداری بکات.

ئەلڤارێز لە مۆندیالی قەتەر یەکێک لە هیواکانی هاتووەتەدی، لەگەڵ مێسی یاریدەکات و نەک بەشداریکردن، بەڵکو دوو گۆڵیشی تۆمارکردووە، ئەوەی ماوەتەوە خەونی یاریکردنیەتی لە یانەی بەرشلۆنە.

زۆرێک لە هەوادارانی بارسا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگییەوە لە ئەلڤارێز دەڕوانن، داوایان لە ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە گرێبەست پێشکەشی بەهرەدارەکەی مانچستەر سیتی بکات.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی ئێران پێداچوونەوە بە یاسای باڵاپۆشیدا دەكەن

بابەتی دواتر

لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا کەسوکاری نەقیب محەمەد روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share