کێشەی تۆتنهام بە کڕینی یاریزان چارەسەرنابێت

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی دووپاتیدەکاتەوە، کێشەکانی یانەکەی بە کڕینی یاریزانان چارەسەرنابێت.

دوای دۆڕاندنیان لە جامی کاراباو بەرامبەر یانەی چێڵسی (2-0)، ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەوەڵامی پرسیارێکدا بە “ڤیاپلەی” ڕاگەیاندووە، “چێڵسی یانەیەکی بەهێزتربوو، شایستەی بردنەوەبوون، ئێمە لەسەرەتاوە دەستپێکمان باش نەبوو، پێویستمان بە هەوڵدان و جەنگاندنە لەهەموو یارییەکدا”.

هەروەها دەڵێت، “بەڕای من گواستنەوەی یاریزانان کێشەکانی تۆتنهام چارەسەرناکات، ئەم یانەیە چەندین ساڵە وزە لەدەستدەدات، وزەیەکی زۆری لەدەستداوە، ناشکرێت کڕینی یاریزان بە تاکە هۆکاری چارەسەربوونی کێشەکان بزانین، ئێستا پێویستمان بە خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی زیاترە، هەوڵدەدەین جارێکی دیکە تۆتنهام بونیادبنێینەوە، لەنیوەی ڕێگەداین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە کاتێکی زۆرە”.

لەکۆتاییشدا ئاماژە بەوەدەکات، تۆتنهام و چێڵسی جیاوازییەکی گەورە لە کوالیتی و پێگەی پڕۆژەکان لەنێوانیاندا هەیە، بردنەوەی چێلسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە جامی کاراباو وەک بەڵگەیەک ناودەبات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە فرۆشتنی کۆتینیۆ نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

باشترینی کالچیۆیە، بەختەوەر نییە و پاڵیپێوەدەنێن ناڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share