ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا زیان بە شاختار دەگەیەنێت

ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، شاختار ناچاردەکات بڕیارێکی قورس بدات

ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان وڵاتانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، کاریگەریی قورس لەسەر خولی تۆپی پێی ئۆکرانیا دروستدەکات.

ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بەفەرمی دانی بەسەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆنێتسک و لوگانسکدا نا، ئەو بڕیارە سیاسییەش کاریگەریی لەسەر خولی ناوخۆی ئۆکرانیا دروستدەکات، چونکە یەکێک لە هەرە گەورەترین یانەکانی ئۆکرانیا یانەی شاختار دۆنێتسکە و هاوشانی داینەمۆ کیێڤ بەردەوام بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.

بەهۆی سەرماوسۆڵەوە خولی ئۆکرانیا دوو مانگە ڕاگیراوە، بڕیارە 25ی شوبات (ئەم مانگە) خولەکە دەستپێبکاتەوە، لێرەدا یانەی شاختار ناچاردەبێت بەشێوەیەکی کاتی بەشداری لە خولەکەدا بکات، بۆ وەرزی داهاتووش ناچارە قورسترین بڕیاربدات، ئایا ئەو یانەیە سەر بە ئۆکرانیایە و بەردەوامدەبێت، یاخود پەیوەندی بە خولی ڕوسی-یەوە دەکات.

یاریزانانی یانەی شاختار لە مەشقوڕاهێنانەکان بۆ وەرزی 2021/2022

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەو بارەیەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە، چونکە هێشتا سەرەتای ئاڵۆزییەکانە، هەردوو یانەی شاختار و داینەمۆ کیێڤ-یش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کراونەتە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چانسێکی تر بە دێمبیلی دەدات

بابەتی دواتر

هازارد، چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی لاوان، هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلی-یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد. هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیل لە…
Total
0
Share