گواردیۆلا هۆشداری دەدات: مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە

پێپ گواردیۆلا گوروتینی یاریزانانی مانچستەر یونایتد لە دوایین یارییەکانیاندا بە جیاواز دەبینێت، لەو بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، “هەستەکانم پێمدەڵێن مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە، دواجار یونایتد دەگەڕێتەوە”.

گواردیۆلا دەڵێت، ” تایمی یەکەمی یاریی نێوان یونایتد و چێڵسیم بینی، ئەوەی ئێستا لە یونایتدی دەبینم بەدڵمە، زۆر تیپی وەک یونایتد لە پریمەرلیگ دەجەنگن، هەر بۆیە دەبێت ئێمەش شەڕ بکەین بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان، یاخود بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ.”

لەم وەرزەدا مانچستەر سیتی لە ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئینگلیزیدا کەوتووەتە دوای ئارسیناڵ و پلەی دووەمیان گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، “شەیتانە سوورەکان” بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ کەووتونەتە پلەی شەشەمەوە و لە کێبڕکێیەکی بەهێزدان بۆ دەستەبەرکردنی یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا.

بابەتی پێشتر

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

بابەتی دواتر

گاتوسۆ: چاڤی گەورەیە و دوو بەرشلۆنە بوونی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی شتیگن ئاساییە

پێکانەکەى شتیگن قورس نییە و بۆ یاریی داهاتووی بەرشلۆنە ئامادە دەبێت. بەهۆی ئەو ئازارەوەى لە پشتیدا دروستبوو، شتیگن…
Total
0
Share