پاریس بەدوای جێگرەوەی ڕامۆس-دا دەگەڕێت

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان متمانەی بە ڕامۆس و بەرگریکارانی دیکەی یانەکەی نییە، بەو هۆیەشەوە گرێبەستی پێشکەشی بەرگریکارێکی ئینتەر میلان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆرێری دێلا سێرا، لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری نوێی پاریس سان جێرمان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر ئەنجام دەدات، هەروەها هەنگاوی دووەم بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک بۆ پێگەی سەنتەری بەرگری دەنێت.

گرێبەستی یەکەمی پاریس بڕەکەی 50 ملیۆن یورۆ بووە بۆ گواستنەوەی میلان سکرینیار لە یانەی ئینتەر میلانەوە، بەڵام ئەو گرێبەستە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی ئینتەرەوە ڕەت کراوەتەوە.

سەرچاوەکە پێشبینی دەکات، لە داهاتوودا پاریس بە 80 ملیۆن بۆندەکە واژۆ بکات، بەو جۆرەش سکرینیار دەبێتە جێگرەوەی کیمبێمپی و مارکینیۆس، هەروەها دەردەکەوێت کە بەڕێوەبەری نوێ متمانەی بە توانا و ئاستی جەستەیی سێرجیۆ ڕامۆس نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
Total
0
Share