بڕیارە سبەینێ یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و سعودیە بەڕێوەبچێت، یەکێتیی تۆپی پێی عێراقیش رایگەیاند، تکتی یارییەکە بێبەرامبەرە.
لە راگەیەندراوێکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقدا هاتووە، “بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق، تکتی یاری نێوان عێراق- سعودیەمان کردە بێبەرامبەر”.
ئاشکراشیکرد، “یەک کەس دەتوانێت تکتی پێنج کەس وەربگرێت، بەڵام پێویستە کۆپی ڤیزا و پاسپۆرتیان پێبێت”.
سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 10:30 خولەک لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال عێراق و سعودیە لە یاریگای سعودیە بەیەکدەگەن.
لە ئێستادا نرخی تکتی چوونەژوورەوەی هاندەرانی سعودیە لەنێوان 75 – 500 دۆلاردایە.