لێدوانی بنزیمە پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر چێڵسی

كەریم بنزیمەی فەڕەنسی، شانازی دەكات لە ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییدەكات و ئەنچیلۆتیش بە باشترین ڕاهێنەری جیهان ناودەبات.

پاش ئەوەی سێ گۆڵی بەرامبەر چێڵسی كرد، بنزیمە جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان چونەتە لەندەن تا پیشانی بدەن ڕیاڵ مەدرید كێیە.

وتیشی: “بەهۆی لێهاتوویی پلانەكانی ئەنچیلۆتییەوە بردنەوەمان بەدەستهێناوە.”

🗣 “هێشتا ئەنجامەكە یەكلایی نەبووەتەوە، هەفتەی داهاتوو لە بێرنابیۆ چاوەڕێیان دەكەین.”

🗣 “پێویستە بیسەلمێنین كە باشترین یانەی جیهانین.”

🗣 “ئەنچیلۆتی یەكێكە لە باشترین ڕاهێنەرەكانی جیهان.”

🗣 “شانازی دەكەم لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی دەكەم. “

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەڤیدیۆ) ماڵئاواییە لە یوڤانتۆس؟ کریستیانۆ ئوتۆمبێلەکانی بۆ شوێنێکی نادیار بارکردووە

لە جموجۆڵێکی گوماناویدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال زۆرینەی ئوتۆمبێلەکانی لە شاری تۆرینۆوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوێزێتەوە. ماڵپەڕی…
Total
0
Share