گواردیۆلا بۆ لاپۆرتا: سیلڤا لە سیتی دەمێنێتەوە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پێپ گواردیۆلا پەیامێکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکات و دەڵێت، “بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت.”

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کڕینی بێرناردۆ سیلڤا لەلایەن ئیدارەی بەرشلۆنەوە، گواردیۆلا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامی ئاراستەی یانە کەتەلۆنییەکە کرد و وتی، “هیچ یاریزانێک لە سیتی بەردەوام نابێت، مەگەر خۆی حەز بە بەردەوامبوون نەکات، هەوڵمان بۆ ئەوەیە سیلڤا لە سیتی بەردەوام بێت و پێم وایە لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت.”

ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری خوان لاپۆرتا و پێپ گواردیۆلا و خوان کارلۆس ئۆنزی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە یاریگای کامپ نو ئەنجام درا، مەراسیمەکە تایبەت بوو بە ڕێکخستنی یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی لە ڕێکەوتی 24ی ئاب لەنێوان مان سیتی و بەرشلۆنە، داهاتی ئەو یارییەش بۆ تووشبووانی نەخۆشی (ئامیۆترۆفیک لاتێرال سکلێرۆزیس) بەکار دەخرێتەوە، کە خوان ئۆنزیی ڕاهێنەری پێشووی بارسا تووشی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share