بەرشلۆنە بەم نزیکانە دوو گرێبەست واژۆ دەکات

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی دوو گرێبەست دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنیان لەگەڵ یاریزانەکاندا کردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی بارسا لەگەڵ ڤیتۆر ڕۆکیی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسی ڕێککەوتنی کردووە، بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا گرێبەستەکەی بە تێچووی (31) ملیۆن یورۆ تاوەکو 2029 واژۆبکرێت، لەو ماوەیەشدا (3.5) ملیۆن یورۆی وەک مووچەی ساڵانە بۆ تەرخاندەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە بە هەمانشێوە ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئۆریۆل ڕۆمیۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی جیرۆنا کردووە، گواستنەوەکە بە هەشت ملیۆن یورۆ واژۆدەکرێت.

بابەتی پێشتر

فاو: بەرهەمی گەنم لە عێراق بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردووە

بابەتی دواتر

یونایتد و ئاتالانتا ئاڵوگۆڕیک دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. کومان گەڕایەوە

ڕۆناڵد کومان بە ڕاهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستنیشان کرا و لەدوای مۆندیالی 2022وە دەستبەکار دەبێت. لویس ڤان…
Total
0
Share