یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، سێشەممە کێبڕکێی یانەکان لە میانی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی چوارەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە.

کێبڕکێی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا سەرەتا لە یاریگای ڕواژۆن پارک لە فەرەنسا بە یاری نێوان یانەکانی ستاد ڕینس و چێڵسی دەستپێدەکات، لەهەمان کاتدا یانەی کراسنودار بەرانبەر ئیشبیلیەی ئەندولسی دەوەستێتەوە.

کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ململانێکان بەهێزتردەبن و چەندین یاری ئاگرین ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا بەرانبەر فرێنسڤاروشی یاریدەکات، هەروەها دینامۆ کیێڤ لە یاریگای ئۆڵۆمپیسکی ڕوبەڕوی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە.

لەم یارییە بەهێزەدا، یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکان و بڕیاری هونەرییەوە لەتواناکانی پیکێ و ڕۆبێرتۆ و مێسی و دی یۆنگ و چەندینێکی دیکە بێبەشدەبێت.

لە دوو یاری بەهێزی دیکەدا، یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی لایپزیچی ئەڵمانی و ئیستانبوڵ باشاکشەهیری تورکی دەکەن.

 

چامپیۆنزلیگ (کۆمەڵەکان – گەڕی چوار)

ستاد ڕینس – چێڵسی (8:55)

کراسنودار – ئیشبیلیە (8:55)

یوڤانتۆس – فرێنسڤارۆشی (11:00)

دینامۆ کیێڤ – بەرشلۆنە (11:00)

بوروسیا دۆرتمۆند – کلەپ بروج (11:00)

لازیۆ – زینیت سانت پترسبۆرگ (11:00)

پاریس سانت جێرمان – لایپزیچ (11:00)

مانچستەر یونایتد – ئیستانبوڵ باشاکشەهیر (11:00)

 

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (کۆمەڵەکان)

بەیجین گوان – میلبۆرن ڤیکتری (1:00)

ئێف سی تۆکیۆ – شەنگهای شینوا (1:00)

ئێف سی سیئۆل – چیانگرای یونایتد (4:00)

پێرس گلۆری – ئوڵسان هیوندای (4:00)

 

لیبەرتادۆریس (قۆناغی 16)

لیگا دی کویتۆ – سانتۆس (1:15)

ئەتلەتیکۆ پارانێنسی – ڕیڤەرپلەیت (1:15)

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: تاوانبارانی کوشتنی ژنەکەی کەلار بە سزای خۆیان دەگەن

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی گواستنەوەیان کۆمەڵێک پێشمەرگە سێ ڕیانی سلێمانی و هەولێر و کۆیەیان داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share