هازارد چارەسەرنییە و بەشێکە لە کێشەکانی ڕیاڵ مەدریدی زێدان

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی، هازارد بە یەکێک لە کێشەکانی ڕیاڵ مەدریدی زێدان لە قەڵەمدەدات

لە هاوینی 2019وە ئیدین هازارد پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، ماوەی دوو وەرزە بووەتە بەشێک لە کێشە هونەریەکانی زینەدین زێدانی ڕاهێنەر.

ئیدارەی شاهانە بەبڕی 100 ملیۆن ئەستێرە بەلجیکیەکەیان لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە دابینکرد، بەو هیوایەبوون ژمارە حەوت بپۆشێت و کەلێنی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕبکاتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێچەوانەی بۆچوونەکانە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی ئاس، لە سەرەتای پەیوەندیکردنی هازاردەوە تاوەکو کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی مێرەنگی بەرانبەر ئالکۆیانۆ سێ گۆڵی تۆمارکردووە، گۆڵێک وەرزی ڕابردوو و دوو گۆڵ لەم وەرزە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیکردووە، کە خودی هازارد بووەتە کێشە بۆ پلانەکانی زینەدین زێدان، یاریزانەکە لەتوانایدا نییە قورسایی پێکهاتەکە بخاتە سەر شانی، تەنانەت نەیتوانیوە بە بەشداریکردن و تۆماری گۆڵ هاوکێشەکە هاوسەنگ بکاتەوە.

نەک هەر ئەوە، ڕۆژنامە ناودارەکەی مەدرید نوسیویەتی، لە کۆتا یاری لۆس بلانکۆس بەرانبەر ئالکۆیانۆ، زێدان بڕیاریداوە تەنها لە حاڵەتە نەخوازراوەکاندا بەشداری پێبکات، کاتێکیش بەشداری پێکردووە لە 22 خولەکدا بچوکترین سود و کاریگەری نەبووە، تەنها یاریزانێک بووە و پێگەیەکی پڕکردووەتەوە بەبێ کاریگەری.

بەم هۆکارانە، شارەزایان و ڕۆژنامەنوسانی “ئاس” گەڕانەوەی هازارد لە پێکان بە بەشێک لە کێشەکان لە قەڵەمدەدەن، نەک چارەسەری قەیرانەکان.

بابەتی پێشتر

کاندیدەکانی بەرشلۆنە بەڵێنی کڕینی دوو ناوی گەورە دەدەن

بابەتی دواتر

گواردیۆلا پێشنیازێک بۆ بەهێزکردنی پریمەرلیگ و خولە ئەوروپیەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share