ڕیزبەندیی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی مۆندیالی قەتەر

تاوەکو ئێستا 20 هەڵبژاردەی نێودەوڵەتی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەرکردووە، ئەمشەویش چەندین هەڵبژاردەی دیکە دوواین بلیتی پاڵەوانێتییەکە دەبڕن.

بەپێی داتاکانی تراسفێر مارکت، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەڕووی داراییەوە بەبایەخترین هەڵبژاردەیە کە بەشداری مۆندیال ناکات، هەروەها ئینگلتەرا بەبایەخترین هەڵبژاردەیە لە پاڵەوانێتییەکە بوونی دەبێت و نرخی کۆی یاریزانانی دەگاتە 993.50 ملیۆن یورۆ، کە نزیکی ملیارێک یورۆیە.

ڕیزبەندیی بەبایەخترین هەڵبژاردەکان (20 سەرکەوتووەکە) بەم جۆرەیە:

  1. ئینگلتەرا: 993.50 ملیۆن یورۆ
  2. فەرەنسا: 978.50 ملیۆن یورۆ
  3. بەرازیل: 841.50 ملیۆن یورۆ
  4. ئیسپانیا: 783.50 ملیۆن یورۆ
  5. پۆرتوگال: 782.50 ملیۆن یورۆ
  6. ئەڵمانیا: 748.50 ملیۆن یورۆ
  7. هۆڵەندا: 595.50 ملیۆن یورۆ
  8. ئەرجەنتین: 585.50 ملیۆن یورۆ
  9. ئورۆگوای: 388.60 ملیۆن یورۆ
  10. بەلجیکا: 347.00 ملیۆن یورۆ
  11. سڕبیا: 337.20 ملیۆن یورۆ
  12. کرواتیا: 323.50 ملیۆن یورۆ
  13. دانیمارک: 309.50 ملیۆن یورۆ
  14. سویسرا: 230.20 ملیۆن یورۆ
  15. کۆریای باشوور: 128.88 ملیۆن یورۆ
  16. کەنەدا: 110.30 ملیۆن یورۆ
  17. ئێران: 78.18 ملیۆن یورۆ
  18. ژاپۆن: 76.35 ملیۆن یورۆ
  19. سعودیە: 28.80 ملیۆن یورۆ
  20. قەتەر: 17.10 ملیۆن یورۆ
بابەتی پێشتر

خواردنی پڕۆتین لە سەرچاوەی جیاواز سنوور بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دادەنێت

بابەتی دواتر

بەم زووانە تۆڕی "+Disney" لە عێراقیش بەردەست دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share