مستەفا كازمی هێرشدەكاتە سەر دادگای فیدراڵی و بە پەكخەر ناوی دەبات

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێز لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرین و حكومەت ڕێزی تەواو لە وادە دەستوورییەكان دەگرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكی هەڵوەشاندەوە، كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرابوو.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند رێزی تەواو لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرین و پرۆژە یاسای پا ڵپشتی ئاسایشی خۆراك بۆ چارەسەركردنی ئاڵنگارییە ئابورییەكان پێشكەشكرابوون.

ئاشكرایكرد، نەهێنانەدی پێویستییەكان هۆكاردەبن بۆ پەكسختنی حكومەت لە كاروباری ڕۆژانەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی تایبەت بە تاووتوێكردنی بودجەی ڕاگەیاند. نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی…
Total
0
Share