160 بۆمب لە عێراق پووچەڵكرانەوە كە بەشێكیان كۆكوژن

هێزە ئەمنییەكانی عێراق نزیكەی 160 بۆمبی جۆراوجۆریان لە ئەنبار پووچەڵكردەوە و دەڵێن، بەشێك لەو بۆمبانە كۆكوژن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزە ئەمنییەكان، بەشی هەواڵگری لە تیپی 10ی هێزە هاوبەشەكانی عێراق دەستیگرتووە بەسەر زیاتر لە 150 بۆمب و كەرەستەی تەقەمەنیدا.

هێزە ئەمنییەكان دەڵێن، ئەو بۆمب و تەقەمەنییانە لە مۆڵگەیەكی داعشدا لە شارۆچكەی گەرمەی خۆرهەڵاتی فەللـوجە دەستیان بەسەرداگیراوە و بەبێ هیچ زیانێكی ماددی و گیانی پووچەڵكراونەتەوە.

لەنێو بۆمب و تەقەمەنییەكاندا 79 بۆمبی گاڵۆنی هەبوون وەك هێزە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە.

هەر لە ئەنبار ئەمڕۆ یەكشەممە حەوت بۆمب لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە پووچەڵكرانەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەكە، بۆمبەكان لە جۆری كۆكوژن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاردرا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ شه‌ممه‌ی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە. لەدیدارێكدا…
Total
0
Share