هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش توانای داگیركردنی هیچ ناوچەیەكی عێراقی نییە

عەقید- واین مارۆتۆ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی داعش ناتوانێت هیچ ناوچەیەك لە خاكی عێراق-دا داگیربكات.

عەقید- واین مارۆتۆ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، باند و گروپەكانی داعش بەردەوامن لە سوودوەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێشخەری دەكەن لە ڕوبەڕوبوونەوە و لەناوبردنی شانە شاراوە و نووستووەكانی داعش، شوێنی مانەوە و سەربازگە كاتییەكانیان، سەرچاوە داراییەكان و لەناوبردنی سەركردە سەرەكییەكانیان”.

بەپێی وتەی عەقید واین، ڕێكخراوەكە توانای داگیركردنی هیچ ناوچەیەكی عێراقی نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەمدواییە هێرش و پەلامارەكانی پاشماوەی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق زیادیانكردووە.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات ئەگەر كۆمەڵی نێودەوڵەتی ڕێوشوێن نەگرێتەبەر، ئەوا كامپی هۆل لە سوریا دەبێتە ئامێزێك بۆ ئەو توندڕەوانەی كە پشتیوانیی داعش دەكەن.

س: واع

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

بابەتی دواتر

یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌مواركرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share