سودانی بڕیاری نوێی دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئوردن تورکیا و کوەیت دەرکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی سودانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئوردن، کوەیت و تورکیا، دەستبەکاربووە بۆ گەڕاندنەوەی گەشتیارانی عێراقی بۆ زێدی خۆیان کە گەڕانەوەیان بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراقەوە بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە رێگری لێکرا.

هەربەپێی راگەیەندراوەکە، دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، دەستیکردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو حاجییانەی عێراق کە لە خاکی سعودیە ماونەتەوە و بەهۆی گرژییەکانەوە گەڕانەوەیان کێشەی بۆدروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
0
Share