زاملی: ڕێگە نادەین بارەگای هەواڵگری هیچ وڵاتێك لە عێراقدا هەبێت

جێگری یەکەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن دەزگا و بارەگای هەواڵگری هیچ وڵاتێک لە عێراقدا هەبێت.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان، كە وەزیری ناوخۆی هەرێمیش تیایدا بەشداربوو، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ناتوانین پێش ڕووداوەکان بکەوین و ئەوکاتە قسە دەکەین کە تەواوی ڕێکارەکان تەواو دەبن”.

لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەشڵێت،”ئێمە ڕێگە نادەین دەزگای هەواڵگری و بارەگای هیچ وڵاتێک لێرە هەبێت، ئەنجامەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکەینەوە و دواتر بۆ حکومەتی دەنێرین و قسەی دیکەشمان دەبێت.”

هاوكات ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا وتی، “ئێمە پێشوازی لە ڕاپۆرتی هەر دەزگا و دامەزراوەیەك دەکەین، کە ئەو پاساوانەی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە خرانەڕوو، پشتراست بکاتەوە”.

جەختیشی كردەوە، ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر ماڵی وەبەرهێنێکی کوردی عێراقییە و وەک لیژنەی بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکانیش بۆیان ئاشکرابووە، ماڵەکە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خێزانەیە و هیچ شتێکی گوماناوی تێدا نەبووە.

باسی لەوەش كرد، “بەداخەوە ئەو مووشەکانەی بۆ پەلاماردانی هەولێر بەکارهاتوون، مووشەکی زیرەک و دورمەودان كە بۆ جەنگ بەكاردەهێنرێن”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم، تەئكیدی لەوەشكردەوە، پێشتر هیچ زانیارییەك بە ئەوان نەدراوە كە ئەو شوێنەی مووشەكباران كراوە مەترسی بۆسەر وڵاتێك هەیە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

بابەتی دواتر

هەرێم دەتوانێت غاز ڕەوانەی بازاڕەكان بكات؟<br> غازی هەرێم لەنێوان بەستنەوەی بە توركیا و مووشەكەكانی ئێراندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێكرد

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە باشووری عێراق دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران دەكەن. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار، خۆپیشاندانی…
Total
0
Share