چۆن دەتوانیت ببیتە سەركردەیەكی گۆڕانكار؟

سەركردەی سەركەوتوو دەتوانێت بوژاندنەوە بهێنێتە ناو شوێنی كارەكەیەوە

سەركردایەتیی گۆڕانكار (القيادة التحويلية- The Transformational Leadership) شێوازێكی سەركردایەتییە لەسەر داهێنان و پەرەپێدان لای كەسانی خوارەوە (ئەوانەی سەرۆكایەتییەكان دەكات) بونیاددەنرێت.

بۆیە سەركردە پێویستی بە تێگەیشتنە لە پێویستی ئەو كەسانە و پاڵنەرەكانیان و گونجان لەگەڵیاندا. سەركردەی گۆڕانكار لەڕێی ئەو ڕۆڵەوە دەناسرێنەوە كە ئەنجامیدەدەن وەك سەرچاوەی گۆڕانكاری، ئەوان هەوڵ بۆ چارەسەری خاڵی لاوازی كارمەند و كەسانی خوارەوە لەڕێی ڕاهێنان و دروستكردنەوە دەدەن.

دەستەواژەی سەركردەی گۆڕانكار جەختدەكاتەوە لەسەر جیاوازیی بنەڕەتی لەنێوان سەركردایەتیكردن لەپێناو گۆڕانكاری و سەركردایەتی لەپێناو هێنانەدیی سەقامگیری، ئەو سەركردە سەركەوتووەیە كە دەتوانێت بوژاندنەوە بهێنێتە ناو شوێنی كارەكەیەوە لەڕێی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ نوێكردنەوە و وابكات هەمووان لەگەڵ تازەگەرییە خێرا و گۆڕانكارییەكان بگونجێن.

تایبەتمەندییەكانی سەركردایەتیی گۆڕانكار
بێرنارد مۆریس باس-ی توێژەری ئەمریكی چوار تایبەتمەندیی بنەڕەتیی ئەو جۆرە سەركردایەتییەی دیاریكردووە.

كاریگەربوون و سەرنجڕاكێشی: بەومانەیەی سەركردە ڕووانین و وێنایەكی ئایندەیی ڕوونی هەبێت، دواتر ڕۆڵی ببێتە هاندان و دروستكردنی گیانی شانازی و هەستكردن بە خود لەنێو كارمەنداندا.

هاندان و ئیلهامبەخش: توانای سەركردەیە لە گەیاندنی پێشبینییە باڵاكانی بۆ ئەوانی دیكە، لەڕێی بەكارهێنانی هێما و دروشم بۆ هاوكاریكردنی كارمەندان لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان بۆ هێنانەدی ئامانجەكە.

هاندانی داهێنان: سەركردەی گۆڕانكار هانی كارمەندانی دەدات وا سەیری ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بكەن كە كێشەن و پێویستیان بە چارەسەرە.

گرنگیدان بە هەستە تاكەكەسییەكان: واتە گرنگیدانی خودی سەركردە بە كارمەندانی و درككردن بە جیاوازییەكانی نێوان هەر تاكێك و، مامەڵەكردن لەگەڵیان بە ڕێگا و شێوازی دیاریكراو و، كاركردن لەسەر ڕاهێنان و ئاراستەكردنیان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان بەوپەڕی لێهاتووییەوە.

بابەتی پێشتر

"پێویستە ئەتلەتیکۆ شەرم لە خۆی بکات"

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و سیتی بە دوو هەفتە داهاتووی هالاند یەکلایی دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share