بەم نزیکانە تەماتەی مۆر دەکەوێتە بازاڕەوە

لە هەنگاوێکدا بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی خۆراک، وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ڕەزامەندیدا لەسەر بەکارهێنانی “تەماتەی گۆڕاوی بۆماوەیی”، کە ڕەنگەکەی جیاوازترە لە تەماتەی ئاسایی.

تەماتە نوێیەکە، ڕەنگی مۆرێکی تۆخی هەیە، بە وتەی شارەزایانی بواری خۆراک، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە تەماتەی ئاسایی دەمێنێتەوە، بەهای خۆراکیی زیاتری هەیە.

بنکەی جۆن ئێنیس لە بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “ڕەنگی مۆری تەماتەکە بۆ زۆریی ماددەی دژە ئۆکسان دەگەڕێتەوە تێیدا کە بەرگریکارێکی بەهێزی نەخۆشیی شێرپەنجەیە، کە بە ماددەی(ئەنسۆسیانین)ناسراوە”.

بڕیارە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، تەماتەکە بخرێتە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share