توێژەران: سەگ بەهرەی فێربوونی وشەی نوێی هەیە

سەگ لە سەردەمانێكی زوەوە بە بەهێزی هەستی بۆنكردنی ناسراوە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی ئاشكرایدەكات سەگ دەتوانێت فێری وشەی نوێ بێت پاش تەنها چوار جار بیستنی، بەڵام هەموو جۆرەكانی سەگ ئەم بەهرەیەی تیانییە.

سەگ لە سەردەمانێكی زوەوە بە بەهێزی هەستی بۆنكردنی ناسراوە. ئەم بەهرەیەی لە بواری ئەمنیدا بەكاردەهێنرێت وەك كاری پشكنین و گەڕان بەدوای مادەی هۆشبەر و تەقینەوە. بەڵام هەستی بۆنكردن لای سەگ بەهەمان شێوە دەشێت هاوكاربێت لەبواری پزیشكیشدا، چونكە سەگ دەتوانێت بۆنی شێرپەنجە و مەلاریا و تەنانەت كۆڤید-19ش بكات.

هاوشانی هەستی بۆنكردن سەگ توانایەكی زۆری هەیە لەسەر فێربوون بە خێرایی، بۆ نمونە وشەی وەك: دانیشتە، بڕۆ، هێوربە و ئەودوای ئەو وشانەی سەگ فێریان دەبێت.

بەڵام هەموو جۆرەكانی سەگ ئەو توانایەی خێرا فێربوونیان نییە، بەتایبەتیش كاتێك پرسەكە پەیوەندیدار بێت بە ژمارەیەكی زۆری وشە.

تیمێكی توێژەران لە زانكۆی (ئۆتفۆس لۆراند) لە بۆدابست-ی پایتەختی مەجەر سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ جۆرێكی زۆر زیرەكی سەگ، وەك جۆری (بۆردر كولی) كە لە نەرویج بە (ویسكی) و لە بەڕازیل بە (فیكی نینا) ناسراوە. توێژەران توانای ئەم سەگانە لە فێربوونی وشەی نوێ تاقیدەكەنەوە لەكاتی چوار جار بیستنیدا.

توێژەران بۆیان دەركەوت سەگەكان توانای جیاكردنەوەی ژمارەیەك یارییان هەبوو بەو ناوانەی پێشتر پێیان وتراوە و پێی ئاشنابوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح بۆ نادیە موراد: بە هەموو هێز و توانامەوە كاردەكەم بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share