پیاوێک بە پێ لە نەمساوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتووە بۆ بەجێهێنانی حەج

ئەنوەر بێگانۆڤیگی پیاوێکی بۆسنییە بە پێ لە شاری وێڵزی نەمساوە بۆ مەککە دەستی بە گەشتێک کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج، بۆ بڕینی ئەو رێگەیە پیاوە بۆسنییەکە دەبێت نزیکەی شەش هەزار و 600 کیلۆمەتر ببڕێت.

ئەنوەر بیگانۆڤیگی تەمەن 52 ساڵ، دوای ئەوەی لە نەمساوە بەڕێکەوت و بە سلۆڤینیا، کرواتیا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینادا تێپەڕیوە، بەمەبەستی گەیشتن بە مککە تاوەکو وەرزی ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج.

بیگانۆڤیگ ڕوونیکردەوە کە ڕێگایەکی کورتی بۆ گەیشتن بە مەککە دانەناوە و لە کاتی گەشتەکەیدا ویستویەتی بە وڵاتانی یوگۆسلاڤیای پێشوودا تێپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە شاری کازین کە زێدی خۆیەتی، لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینادا تێپەڕیوە و سەردانی دایکی و کەسوکاری کردووە.

بەڕوونی باسی لەوە کرد کە لە دوای سربیا بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن و بە باکوری مەقدۆنیا و بولگاریا و تورکیا و عێراقدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە مەککە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی حیساباتەکانی، گەشتەکەی لانیکەم حەوت مانگ و حەوت ڕۆژی دەوێت بۆ ئەوەی بە پێ بڕوات، هەروەها ڕۆژانە لە نێوان 35 بۆ 60 کم بە پێ دەڕوات، ئەوەش بەپێی کەشوهەوا دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بگاتە مەککە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی

بابەتی دواتر

گۆشتی دەستکرد دەخرێتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share