وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینی بڵاکردەوە و بەپێی ئامارەکە تائێستا زیاتر دوو ملیۆن کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و 400 هەزار کارتی زیرەکیش دروستکراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا دوو ملیۆن و 604 هەزار و 841 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 140 هەزار و 44 کەس ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

تائێستا تەنها 25 هەزار و 405 کەس ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، 400 هەزار کارتی ڤاکیسن دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share