زانكۆیەكی بەریتانی: ئۆتیزم لە عێراق لە زیادبووندایە

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا زیادیكردووە

زانكۆیەكی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشیی ئۆتیزم بەڕێژەیەكی گەورە لە عێراق ڕوو لە زیادبوونە.

توێژینەوەیەك، كە لەلایەن زانكۆی كامبریج-ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، نەخۆشی ئۆتیزم بەشێوەیەكی بەرفراوان لە عێراق بڵاودەبێتەوە بەراورد بە ساڵانی پێش جەنگی ساڵی 2003.

توێژینەوەكە ژمارەی توشبووانی بە نزیكەی 75 كەس لە كۆی 10 هەزار كەس دیاریكردووە.

لای خۆیەوە عەبیر چەلەبی، بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت، لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا حاڵەتەكانی توشبوون بە ئۆتیزم لەنێو منداڵاندا لە عێراق زیادیكردووە.

چەلەبی هۆكاری زیادبوونەكەی گەڕاندەوە بۆ “خراپ دیاریكردنی نەخۆشییەكە و كەمی سەنتەرەكانی تایبەت بە چارەسەر و ڕاهێنانی منداڵانی توشبوو، سەرەڕای ئەو هەڵسوكەوتە كۆمەڵایەتییە هەڵەیەی لەلایەن كەسوكار و كەسە نزیكەكانی نەخۆشەكە ئەنجامدەدرێن”.

بابەتی پێشتر

ماکێنزی: هێرشی سەر بنكە سەربازییەكانی عێراق ڕێگرن لە چوونە دەرەوەی ئەمریكا

بابەتی دواتر

عێراق و تورکیا گفتوگۆکان سەبارەت بە مافە ئاوییەکان دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share