لەڕێی سیستمی خۆراكەوە گورچیلەكانت بپارێزە

بەهۆی گرنگیی گورچیلە بۆ جەستەی مرۆڤ، لاوازبوونی كاری ئەو ئەندامەی جەستە كاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستی دەبێت، بەڵام سیستمی گونجاوی خۆراك دەتوانێت پاڵپشتی كاری گورچیلەكان بێت و لە لاوازبوون و لەكاركەوتنی دووربخاتەوە.

گورچیلە ئەركی گەورە بۆ جەستەی مرۆڤ ئەنجامدەدات، بۆ نمونە، ژەهری خوێن پاكدەكاتەوە و پارێزگاری لە هاوسەنگیی خوێ و شلەمەنییەكانی ناو جەستە دەكات.

بەڵام لەكاتی تووشبوون بە لاوازیی گورچیلەدا، ئەندامەكە ناتوانێت ئەو ئەركە رابپەڕێنێت، كە ئەمەش لێكەوتەی خراپی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەكات وەك، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، لاوازیی ئێسك، تێكچوونی دەمارەخانەكان و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان.

بۆ ئەوەی گورچیلەكانت بپارێزیت، ئەمانە پەیڕەو بكە:

كەمكردنەوەی پڕۆتین
بەپێی توێژینەوەكان كەمكردنەوەی پڕۆتین، هاریكاری تووشبووان بە نەخۆشییەكانی گورچیلە ئەوانەی نەگەیشتوونەتە ئاستێكی باڵا دەكات. شارەزایان دەڵێن پێویستە ئەو رێژەی پرۆتینەی نەخۆش بەكاریدەبات نەگاتە 0.6 و 0.8 گرام بۆ هەر كیلۆگرامێك لە كێشی جەستە.
سەوزە و میوە لە گرنگترین ئەو خۆراكانەن كە پرۆتینی زۆریان تیانییە.

زۆر بەكارنەهێنانی خوێ
لەحاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە، بۆ جەستە دژوار دەبێت خۆی لە سۆدیۆمی ناو خوێ رزگاربكات، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشار و كۆبوونەوەی ئاو لە جەستەدا. بۆیە باشترە كەسانی نەخۆش خۆیان دووربخەنەوە لەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر خوێیان تیایە.

زۆر نەخواردنەوەی ئاو
ئەو رێنوێنییە زۆر باوەی دەڵێت، نەخۆشانی گورچیلە پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە، راست نییە. بەپێی كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە دەڵێت، زیاد خواردنەوەی ئاو كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئەركی گورچیلە نییە، بەتایبەت ئەوانەی شۆردنەوەی گورچیلەیان بۆ دەكرێت، پێویستە ئاستی خواردنەوەی ئاو كەمبكەنەوە، چونكە ئەو رۆژانەی شۆردنەوەی گورچیلە ناكەن، ئاو لە جەستەیاندا كۆدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە جیهان خۆی بۆ شەپۆلی گەرمای بەتینتر ئامادەبكات

بابەتی دواتر

بڕیارێكی گرنگ لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی كارەباوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share