دووەم وڵات نیو ملیۆن مردنی بە كۆرۆنا تێپەڕاند

ناوەندی هەفتانەی مردنی ڕۆژانە بۆ زیاتر لە 2000 كەس بەرزبووەوە

دوابەدوای ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەرازیل بووە دووەم وڵات كە 500 هەزار مردن بە كۆرۆنا تێدەپەڕێنێت، پاش ئەوەی بەمدواییە ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕۆژانە بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون كرد.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستیی بەرازیل، وڵاتەكە 500 هەزار و 800 مردنی تۆماركردووە، لەنێویاندا دوو هەزار و 301 كەسیان لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بووە.

لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا ناوەندی هەفتانەی مردنی ڕۆژانە بۆ زیاتر لە 2000 كەس بەرزبووەوە، كە یەكەمجارە لەدوای 10ی ئایارەوە ئەو ژمارەیە تۆماربكرێت.

وڵاتەكە، كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 212 ملیۆن كەسە، بە تەنها لە ڕۆژی شەممەدا 82 هەزار و 288 توشبووی نوێی ڕاگەیاند، بەمەش كۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 17 ملیۆن 883 هەزار و 750 كەس.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: كازمی هەستی بە شكستی بەشێك لە وەزیرەكانی كردووە و دەیانگۆڕێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە کێشەی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

لەدوای مردنی لەناکاوی ژماریەک لە منداڵانی وڵاتەکەی، حکومەتی گامبیا، فرۆشتنی سەرجەم جۆرەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵی قەدەغەکرد. سەرۆکی دەزگای تەندروستیی…
Total
0
Share