مانچستەر سیتی بە گەڕانەوە بۆ مێسی گواردیۆلا قایلدەکات

گواردیۆلا و مانچستەر سیتی دووبارە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مێسی دەستپێدەکەنەوە

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی دەستپێدەکاتەوە، لە ڕێگەی ئەم هەوڵدانەوە بەردەوامبوونی گواردیۆلا مسۆگەردەکەن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بەڕێوبەرانی مانچستەر سیتی دووبارە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی دەستپێدەکەنەوە، لە ڕێگەی ئەم هەوڵدانەوە دڵنیایی بە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر دەدەن لە بەردەوامبوونی یانەکە لەسەر سیاسەتی بەکارخستنی پارە بۆ چنینەوەی نازناوەکان.

گواردیۆلا لە هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ سیتی کۆتاییدێت، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستێکی نوێ واژووبکات.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە هەڵوێستی فەیلوسەفە کەتەلۆنیەکە کردووە و نوسیویانە، ” گواردیۆلا بە مەرجی کڕینی یەکێک لە مێسی، لاوتارۆ، هالاند لە سیتیزن بەردەوامدەبێت”.

مێسی لە 741 یاریدا 640 گۆڵی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە تۆمارکردووە، لە میرکاتۆی 2020 نزیکبوو پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە بکات، بەڵام لە لەژێر کاریگەری هەڕەشە یاساییەکانی ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو نەیتوانی هەنگاو بۆ خولی نایابی ئینگلیزی بنێت و لە بارسا بەردەوامبوو.

کێشەی نێوان ئەفسانە زیندووەکە و ئیدارەی بارسا هەرگیز ئاسایی نەبووەتەوە، سەرچاوە ئینگلیزییەکان پێیان وایە ئەگەرێکی بەهێزە پەیوەندی بە پێکهاتەی گواردیۆلاوە بکات.

بابەتی پێشتر

شازادەی ڕۆما دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی هێزی دارایی خۆی لە فرۆشتنی یاریزانانەوە وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسانێک داوا دەکات پرۆسەی فرۆشتن ڕابگرن. وەرزی…
Total
0
Share