بەرشلۆنە پێش وەرزی نوێ چەند كێشەیەكی هەیە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ پێویستە چەند كێشەیەك چارەسەر بكات.

كێشەی یەكەمی بەرشلۆنە كە ئەركی چاڤییە بەدواداچونی بۆ بكات، یەكلایی كردنەوەی داهاتووی عوسمان دێمبلی هێرشبەری یانەكەیە.

تا ئێستا نازانرێت ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە یان دەڕوات.

كێشەی دووەم یەكلایی كردنەوەی گرێبەیستی ئاداما تراوریە كە بەخواستن پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە كردووە.

كێشەی سێیەم یەكلایی كردنەوەی داهاتووی دانیال ئالڤێسی بەرگریكارە و ئەویش تا ئێستا نازانرێت دەمێنێتەوە یان دەڕوات.

كێشەی چوارەم بابەتی كڕینی ڕاڤینهای یاریزانی یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزییە.

كێشەی پێنجەمیشش یەكلایی كردنەوەی ئەو گرێبەستانەیە كە ئێستا بە یانەی بەرشلۆنەوە گرێدراون.

بابەتی پێشتر

هالاند مانچستەر سیتی توشی شۆك كرد

بابەتی دواتر

دۆلار و یۆرۆ دابەزین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

یانە گەورەکان ڕەتی دەکەنەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، لە هەمان کاتدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مکوڕە لەسەر هەڵوێستەکانی و مانچستەر…
Total
0
Share