شێخی قەتەر تۆپەکە دەباتە ئینگلتەرا

کۆمپانیای قەتەر بۆ وەبەرهێنانی ورزشیی بڕیاریداوە یانەیەک، یان دووان لە خولی نایابی ئینگلیزی بکڕێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرقاڵن بە دانوستاندن بۆ کڕینی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای “بلومبێرگ”، کۆمپانیای قەتەر بۆ وەبەرهێنانی وەرزشیی (Qatar Sports Investments) لە هەوڵدایە بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ، یاخود کڕینی یەکێک لەو دوو یانەیە و بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی دیکە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی دەرخستووە، کە لە ئێستادا ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان بە پاڵپشتیی بانکی قەتەر (Qatar north bank) دانوستاندنی بۆ کڕینی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەستپێکردووە.

(Qatar Sports Investments) لە ساڵی 2011وە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کڕیوە، یانەکەیان کردووەتە گرانبەهاترینی جیهان و لە پلانیاندایە لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا وەبەرهێنانی هاوشێوە بکەن.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share