(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می لالیگا، یانه‌ی ڤالێنسیا له‌ یاریگای مێستایا میوانداری ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (2-1) له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مێره‌نگی کۆتاییهات، گۆڵه‌که‌ی ڤالێنسیا له‌ خوله‌کی 66 له‌لایه‌ن هوگۆ دۆرۆوه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌کی 86 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆر، گۆڵی پێشه‌نگیش له‌ خوله‌کی 89 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌وه‌‌ تۆمارکران.

https://streamable.com/48fkx6

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 13 خاڵ لوتکه‌ی لالیگای گرته‌وه‌، یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ 10 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی.

له‌ فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ یەک به‌سه‌ر یانه‌ی لیۆن-دا سه‌رکه‌وت، گۆڵه‌که‌ی لیۆن له‌ خوله‌کی 54 له‌لایه‌ن لوکاس پاکێتاوه‌ تۆمارکرا، دوو گۆڵه‌که‌ی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 66 و 90 له‌لایه‌ن نێیمار (په‌ناڵتی)، ماورۆ ئیکاردییه‌وه‌ تۆمارکران.

https://streamable.com/ia454b

له‌ خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یاریی لوتکه ‌له‌نێوان یوڤانتۆس و میلان ئه‌نجامدرا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشه‌نگی بیانکۆنێری له‌ خوله‌کی چوار له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا تۆمارکرا، یانه‌ی میلان له‌ خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن ئانتی ڕیبیچه‌وه‌ ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه‌ و یارییه‌که‌ بو ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات.

https://streamable.com/hvbtb5

بابەتی پێشتر

مەڵبەندی یەكێتیی دهۆك: كادیرەكەمان لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی لێوەرگیراوە

بابەتی دواتر

هیلاس ڤیرۆنا 3-2 ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share