نرخی نەوت بازێكی دیكەیدا و 118 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا گەیشتە 118.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ئابی 2008ەوە، بەهۆی وەستانی هەناردەی ڕوسیاوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت كە بڕیارە لە ئایاردا ڕادەستبكرێت بەڕێژەی 6.92% بەرزبووەوە، لەمیانەی ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژی هەینیدا و گەیشتە 118.11 دۆلار.

لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا خاوی برێنت بەڕێژەی 21.9% بەرزبووتەوە.

هەروەك بەرمیلێك خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بەڕێژەی 7.43% بەرزبووەوە و لە 115.68 دۆلاردا جێگیربوو، كە بۆ یەكەمجارە لەدوای ئەیلولی 2008ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share