وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و ئامادەکارییەکانیش دەستیانپێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی ئاشکرایکرد، “کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێم، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دانەوێلەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کۆبوونەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، “باس لە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لە سایلۆکان کراوە و چەندین خاڵ وەک ئامادەکاری تاوتوێ کران و بڕیاریان لەسەردرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا، ڕایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی…
Total
0
Share