ئەمریکا بودجەی 2025ی پەسەندکرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بودجەی وڵاتەکەی بۆ ئەمساڵ پەسەندکرد کە لەلایەن  پارتی کۆمارییەکانەوە پێشنیارکرابوو.

پرۆژەیاساکە لەلایەن 217 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پاڵپشتیکرا، لەکاتێکدا 215 ئەندام دەنگی نەخێریان پێدا.

پێشتریش پرۆژەیاساکە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرێس کرا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی کرا، هەروەها هەردوو لیژنەی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پێشنیاری پەسەندکردنیان کرد.

بەپێی راپۆرتی پۆلیتیکۆ، ئەنجومەنی پیرانی کۆنگرێس پێشتر رەشنووسی بودجەی خۆی پەسەندکردووە، کە کۆمارییەکان پێشنیاریان کردووە.

پرۆژە یاساکە، بریتییە لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی فیدراڵی بەلایەنی کەمەوە بە بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار.

پرۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە بۆ زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری و ئاسایشی سنوورەکان بە بڕی 300 ملیار دۆلار، هەروەها بڕگەیەکی تێدایە بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا بە بڕی چوار تریلیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی ناوەندی نیشتمانیی دژەتـ.ـیرۆری ئەمریکا: ئـ.ـێران بەهیچ شێوەیەک نزیک نەبوو لەوەی کە ببێتە خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمی

جۆ کێنت، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی ناوەندی نیشتمانیی دژەتـ.ـیرۆری ئەمریکا لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بەهیچ شێوەیەک نزیک نەبوو لەوەی…
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share