دراوی نێودەوڵەتی: داهاتە نانەوتییەکانی عێراق لە ساڵی رابردوودا %4.7ی کۆی داهات بووە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، داهاتە نانەوتییەکانی عێراق لە ساڵی 2022دا زیاتر گەیشتووەتە %4.7ی تێکڕای گشتیی داهات.

لە خشتەیەکدا کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لە ساڵی رابردوودا عێراق بە رێژەی %4.7 داهاتی نانەوتی هەبووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2020 بەرزبووەتەوە کە رێژەیەکە %4.4 بووە، بەڵام بەراورد بە 2021 کەمیکردووە کە لەو ساڵەدا گەیشتووەتە %8.

دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات کە رێژەی داهاتی نانەوتی لە ساڵی 2023دا بۆ %5.2 بەرزببێتەوە، هەروەها لە ساڵی 2024دا جارێکی دیکە دابەزێت بۆ %5.1.

 

بابەتی پێشتر

کاربەدەستێک لە پۆستەکەی لادرا

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئامێری راكێشانی كارتی مۆبایل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share