قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگێكدا 80 ملیۆن دینار سزای داراییان كۆكردووەتەوە

لەماوەی یەك مانگدا لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی نزیكەی 6 هەزار شوێنیانكردووە، زیاتر لە 80 ملیۆن دیناریشیان وەك غەرامە كۆكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا، لیژنەكان 5 هه‌زار و 815 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی كاركردن 559 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردووه،‌ هه‌روه‌ها 399 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابەندیی مەرج و ڕێنماییەكان كراوه”.

ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئە‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌ سه‌رپێچی، 21 شوێن داخراون و 16 شوێنی دیكەش‌ ڕوبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه”.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “لەماوەی ئەو مانگەدا، بڕی 32 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون و كۆی گشتیی پارەی غەرامەكراوی مانگەكەش بریتییه‌ لە 80 ملیۆن و 510 هه‌زار دینار، كه‌ به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی”.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای مادی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكانیشدا ڕوبەڕووی دادگا دەكرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

بابەتی دواتر

دوایین دیاردەی گەردوونی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share