بایكۆتی مامۆستایان لە هەڵەبجە دەستیپێكرد.. بەهۆی دواكەوتنی مووچەوەیە

لە هەڵەبجە، مامۆستایانی قوتابخانەكان و هەروەها فەرمانبەرانی پەروەردەی شارەكە بایكۆتی دەوامیان كرد.

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە، مامۆستایانی قوتابخانەكان و هەروەها فەرمانبەرانی پەروەردەی شارەكە بایكۆتی دەوامیان كردووە و ناڕازین لە دواكەوتنی مووچە.

هەڵوێستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی هەڵەبجە بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووەوەیە، كە تا ئێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی ڕانەگەیاندووە، لەكاتێكدا بەشێك لە داهاتی نەوتیی مانگی ڕابردووی بۆ مووچەی مانگی ڕابردووتر خەرجكردووە و 200 ملیار دینارەكەی بەغدادیش نانێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت…
Total
0
Share