قوباد تاڵەبانی: پزیشکانی سعودیە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی منداڵان دێنە سلێمانی

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ هاتنی گروپێکی پزیشکانی سعودیە، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی منداڵان، دێنە سلێمانی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کۆنسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی گروپێک لە پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بۆ سلێمانی، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆمەڵێک نەشتەرگەری بۆ منداڵان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی حکومەتی سعودیەم کرد بۆ ئەم هاوکارییەیان و هیوامان خواست، ئاستی هاوکاری و پەیوەندییەکان لە داهاتوودا فراوانتر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان

وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: محەمەد شیاع سودانی، بە یاوەریی وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی…
Total
0
Share