وەزیری خوێندنی باڵا لە بارەی پاڵپشتی داراییەوە دڵنیایی بە خوێندكاران دەدات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی كە لە كاتی دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان هەبووە.

مانگی ڕابردوو لە كاتی دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری هەولێر بەشێك لە خوێندكاران بڕە پارەیەك لە پاڵپشتە داراییەكەیان بڕدرا، لە كاتێكدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەو هاوكارییە داراییە بە ڕێژەی 100%بۆ خوێندكاران خەرجكرا.

دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بە سوپاسەوە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانەیان بۆ پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان تەرخانكرد كە بەشێكی بۆ دابینكردنی پێداویستیی بەشە ناوخۆییەكانی خوێندكارانە.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ، ووتی ” لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی لەكاتی دابەشكردنی پاڵپشتییە داراییەكەی خوێندكاران هەبووە بە جۆرێك كە دووبارە نەبێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share