کەشناسیی هەرێم:زۆرترین بڕی باران لە هەولێر باریوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە سنووری هەولێر باریوە و ئەمڕۆش ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەو شەپۆلە بارین بارینەى کە دوێنێ هەینی هەرێمى کوردستانى گرتبۆوە کۆتایی هات .
ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانى گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە هەولێر 28.2 ملم، شەمامک 27.5 ملم، پیرمام 22.7 ملم، سلێمانى 19.0 ملم، چەمچەماڵ 5.8 ملم و لە دهۆک 12.4 ملم باران باریوە.

باسیلەوەشکرد، کەمترین بڕی باران لە قەزای خانەقین بووە کە تەنها 4.6 ملم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە…
Total
0
Share