لێدوانی پۆچتینۆ دوای بردنەوەی پاریس لە ڕیاڵ مەدرید

پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەكانی كرد و دڵخۆشە بەوەی توانیویانە بردنەوە بەدەستبهێنن.

پۆچتینۆ ئەنجامی یارییەكەی بەدڵ نییە بەڵام هیوای وایە لە یاریی گەڕانەوەش باشتر دەربكەون.

– زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامی یارییەكە و یاریزانەكانم، هەرچەند ئەنجامی یارییەكە جیاوازی زۆر نیە، بەڵام هیوامان پێدەبەخشێت.

– یاری گەڕانەوەمان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید قورس دەبێت

– ئێمە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید جەنگاین، توانیمان بچینە ناو یاریگای ڕیاڵ مەدریدەوە

– توانیمان فشارێكی زۆر باش لەسەر ڕیاڵ مەدرید دروست بكەین

– ئاستی یانەكەمان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید سەرنجڕاكێش بوو

– دەبێت ڕیز لە ڕیاڵ مەدرید بگرین و دەزانین یاری گەڕانەوەمان قورس دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share