نیوکاسڵ دوای (47) ساڵ “خەونە گەورەکە” دەهێنێتە دی؟

ئەمشەو سێشەممە، یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی یەکێک لە بەهێزترین و گرنگترین یارییەکانی وەرزی 2022/2023 ئەنجامدەدات.

نیوکاسڵ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ” ڕووبەڕووی ساوزهامپتۆن دەبێتەوە.

لە یاریی چووندا “ماگپایس” بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد، ئەمشەو کاتژمێر (11:00) یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆیدا (سەینت جەیمس پارک” ئەنجامدەدات، هەر ئەنجامێکی بردنەوە و تەنانەت یەکسانبوونیش دەیانگەیەنێتە یاریی کۆتایی.

بۆ دوایین جار کە نیوکاسڵ لە ساڵی 1975/1976 واتا پێش (47) ساڵ گەیشتووە بە یاریی کۆتایی “کاراباو کەپ”، لەو ماوەیەدا لە ناسناوەکان دابڕاوە و لە ئێستادا هاندەرانی ڕەش و سپی وەک خەونێک لە پێگەی خۆیان دەڕوانن.

لەم وەرزەی “پریمەرلیگ”دا، نیوکاسڵ یونایتد لە کۆی (20) یارییدا تەنها یەک دۆڕاندنی تۆمارکردووە، خاوەنی (39) خاڵە و پلەی سێیەمی گرتووە، کە پلەیەکی مسۆگەرە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریکا: عێراق شایستەی ئابورییەکی هەمەچەشن و پێشکەوتووە

بابەتی دواتر

د. جوان ئیحسان: یەكێتی بەردەوامە لە ریفۆرمی ناوخۆیی حزب

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share