ڤینیسیۆز دوای یارییەکەی چێڵسی ناوی ئاراوخۆی هێنا

ڤینیسیۆز جونیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بەرشلۆنە بە قورسترین ڕکابەر وەسف دەکات.

دوای بردنەوە لە یانەی چێڵسی و هەنگاونان بەرەو قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڤینیسیۆز جونیۆر چاوپێکەوتنی خێرای لەگەڵ میدیاکان ئەنجامدا.

لەبارەی بەهێزترین بەرگریکارەوە تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوە وتی، “ئاراوخۆ، بێگومان ئاراوخۆ بەهێزترینە تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووی بوومەتەوە، زۆر بەباشی بەرامبەرم بەرگریدەکات، بەهێز و توانایە، لەبەرئەوەیە لە بەرشلۆنە یاریدەکات.”

دەربارەی سوکایەتی پێکردنی لەلایەن یاریزان و هاندەرانی ڕکابەرانەوە، دەڵێت، “شتێکی نامۆ نییە و گرنگی پێنادەم، لەگەڵ سوکایەتی پێکردن ڕاهاتووم، من لە هەشت ساڵییەوە ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە بوومەتەوە، تا ئێرە لەگەڵمدا بەردەوامە، ئێستا تەمەنم 22 ساڵە و ئەزموونی یاریکردنی باشترم هەیە، باشتریش ڕووبەرووی دۆخە دەروونییەکان دەبمەوە.”

بابەتی پێشتر

بنزیمە لە لووتکەدا هالاندی گرتەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ یانە خوازیارەکان: (9) یاریزان بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share