توشبوونی یاریزانانی سیتی بە کۆرۆنا دۆخی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەشێوێنێت

بەهۆی تووشبوونی یاریزانانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانچستەر سیتی ناچاردەبێت چەند یارییەک دوابخات

یانەی مانچستەر سیتی بەهۆی توشبوونی پێنج یریزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوبەڕوی ئاستەنگی کارگێڕی و هونەری دەبێتەوە، کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر تۆپی پێی ئینگلتەرا دروستبکات.

دوای تووشبوونی کایڵ واڵکەر و گابریال جیسوز بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جیاکردنەوەیان، دوێنێ دووشەممە بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئێڤەرتۆن پشکنینی ڕۆتینی بۆ یاریزانانی سیتیزن کرا و دەرکەوت سێ یاریزانی دیکە و دوو کادری کارگێڕی بەهەمان شێوە توشبووی ڤایرۆسەکەن، یاریزانەکانیش بریتیبوون لە جواو کانسێلۆ و ئیدێرسۆن و ناوی سێیەم ئاشکرانەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، یانەی مانچستەر سیتی ناچاردەبێت لە داهاتوودا چەندین یاری دیکە دوابخات، ئەم دواخستنانەش کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی یاریی یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و چەندین یانەی دیکە دەبێت.

خشتەی یارییەکانی مانچستەر سیتی:

3ی کانونی دووەمی 2021 (چێڵسی – مانچستەر سیتی)

6ی کانونی دووەمی 2021 (مان یونایتد – مان سیتی – جامی کاراباو)

10ی کانونی دووەمی 2021 (مان سیتی – بێرمینگام – فا کەپ)

13ی کانونی دووەمی 2021 (مان سیتی – برایتۆن)

17ی کانونی دووەمی 2021 (مان سیتی – کریستاڵ پاڵاس)

23 و 24ی کانونی دووەمی 2021 (یارییەکانی قۆناغی دووەمی فا کەپ)

26ی کانونی دووەمی 2021 (وێست برۆمیچ – مان سیتی)

30 کانونی دووەمی 2021 (مان سیتی – شیفێڵد یونایتد)

حەوت ڕوبەڕوبوونەوە لە مانگی شوباتی 2021

پێنج یاریزانی سەرەکی مانچستەر سیتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، لە مانگی ئایاری 2021 و لە ماوەی 16 ڕۆژدا یانەی مانچستەر سیتی ناچاردەبێت حەوت روبەڕوبوونەوەی لەسەریەک ئەنجامبدات، لە کاتێکدا یارییەکی دواخراوی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا هەیە، یارییەکی دواخراوی دیکە بەرانبەر ئێڤەرتۆن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە چەند یارییەکی دیکە دوادەخرێت، ئەوەش پشێوی لە خشتەی یارییەکان دروستدەکات.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، بەبڕیاری کارگێڕی سیتیزن ئەکادیمیای یانە کارەکانی ڕاگیرتووە و ئەمڕۆ، سێشەممە پشکینی دیکە بۆ سەرجەم ستاف و یاریزانان دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەپێی ئامارەکان کوشتنی ڕۆژنامەنوسان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە

بابەتی دواتر

كۆریای باكوور موشەكە زەبەلاحەكەی لە 2021دا تاقی دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share