چاڤی پشوو بە یاریزانێکی بارسا نادات

جول کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، لە ساڵی 2023دا بەبێ وەستان یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.

لە کۆی (13) یاریی بارسا  کە لە ساڵی 2023 ئەنجامیداوە، جول کوندیی فەرەنسی تەنها یارییەکی لەدەستداوە، ئەویش بەرامبەر سیوتا بووە لە جامی شای ئیسپانیا.

لە هەموو یارییەکانی دیکەدا، بەرگریکارەکە 90 یان 120 خولەکی تەواو یاریکردووە، بەبێ ئەوەی بۆ جارێکیش پشووی پێبدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئاماری مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێز لە ئامارەکانی خولەکەکانی یاریکردنی کوندێ سەرنجڕاکێشتر نییە، تەنانەت گۆڵپارێزەکە لە دوو ڕووبەرووبوونەوەی جامی شای ئیسپانیا لەسەر کورسی یەدەگ بووە.

ئەوەی کە ئامارەکەی کۆندێ تایبەتتر دەکات، لە زۆرینەی کاتەکاندا لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست یاریکردووە کە پێگەی سروشتیی خۆی نییە.

کوندێ لەم وەرزەدا (23) یاری لەگەڵ “بلاوگرانا” کردووە، پێنج ئەسیستی هەبووە.

بابەتی پێشتر

خاوەنی چێڵسی لەبارەی ڕاهێنەرەوە بڕیاری دا

بابەتی دواتر

ڤان باستن بۆ مان یونایتد: یاریزانێکی هەڵەتان کڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share